ئهو ئافرهتهی خۆی دۆزییهوه ئهو ئافرهتهی خۆی دۆزییهوه نووسینی: خالد ئیرتوغرۆل وهرگێڕ: تارا محم بڵاوكار: ئارا - سلێمانی چاپی یهكه...
ئهو ئافرهتهی خۆی دۆزییهوه
ئەم کتێبە سەرگوزشتەی خانمێکی لەخۆگرتووە بە ناوی (نیلۆفەر) کە دوای گەڕانێکی زۆر و بێ وچان خۆی و دۆستە ڕاستەقینەکانی دەدۆزێتەوە. هەڵبەت وەک خۆی دەڵێ : لە سەرەتای ژیانمدا تێکڕای پاکیزەیی و لاویم لە زۆنگاوی ناوبانگ و عەشقدا خنکان، بەجۆرێک وام لێهاتبوو خۆم نەدەناسییەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو گوناهەکانم هێشتا هیوام بە لێخۆشبوونی پەروەردگار بوو، لەبەر ئەوە سەرلەنوێ ڕوومکردەوە بارەگای پڕ میهرەبانی ئەو زاتە و لە سایەی بەندە پاکەکانیەوە کەسایەتیم دۆزییەوە.
جا ئەگەر ئێوەش بڕیارتان دا خۆتان بدۆزنەوە ئەوا هاوکات لەتەک خوێندنەوەی چیرۆکی ژیانی نیلۆفەر خاتووندا بە دڵ و بە گیان بگەڕێن بەدڵنیاییەوە خۆتان و هاوەڵە ڕاستەقینە و دڵسۆزەکانتان دەدۆزنەوە.

COMMENTS