Latest Post

 لە کوێ هاتیت؟ بۆچی هاتیت؟ بۆ کوێ دەچیت؟





 لە کوێ هاتیت؟ بۆچی هاتیت؟ بۆ کوێ دەچیت؟

نووسەر: محەمەد ساڵح پیندرۆیی (جگەرسۆز)
چاپی یەکەم 2018
بڵاوکار: نووسەر
بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، تاکو ئێستا، ئەم سێ پرسیارە گرنگ و هەستیارە لە گوێی مرۆڤدا زرینگاوەتەوە: تۆ لەکوێ هاتویت ؟ بۆچی هاتیت ؟ بۆ کوێ دەچیت ؟ واتە: مرۆڤ لە خۆی پرسیوە: لە کوێ هاتوومەتە ئەم ددنیایە ؟ بۆچی هاتوومەتە ئەم دنیایە ؟ چارەنووسیشم لەدوای مردن، چی لیدێت و چی بەسەر دێت ؟.
هەڵبەت هەمیشە فەیلەسوفان و بیرمەندان وزانایان بەدوای وەڵامی ئه و سێ پرسیارەدا گەڕاون، بۆیە زۆرێک لە زاناو فەیلەسوف و بیرمەندانە لە ڕێگەی پەرتووکە ئاسمانیەکانەوە، واتە وەحی ئاسمانیەوە وەڵامی ئه و سێ پرسیارەیان دەستکەوتووە، بەڵام ئه و کەسانەی کە لەدەرەوەی ئه و بازنەیەن، واتە لەدەرەوەی بازنەی ئایینە ئاسمانیەکان بیریان کردۆتەوه و باوەڕیان بە هیچ ئایینێکی ئاسمانی نیە و نەبووە، هیچ وەڵامێکی یەکلاکرەوه و قانعکەریان دەستنەکەوتووە بۆیە بەشێکیان بەسەرگەردانی و سەرلێشیواوی سەریان ناوەتەوە، بەشێکیشیان هێشتا بەدوای وەڵامەکەیدا وێڵ و سەرگەردانن !
نووسەر هەوڵی داوە بەپشت بەستن بە ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان، هەروەها لە ڕێگەی بەڵگە عەقڵیەکانەوە، بەتێرو تەسەلی وەڵامی ئه و سێ پرسیارە بداتەوە.





 تكايه‌ باوه‌ڕ به‌ سه‌ركه‌وتن بكه‌ن






تكابه‌ باوه‌ڕ به‌ سه‌ركه‌وتن بكه‌ن
نووسه‌ر: محمود نامنی  
وه‌رگێڕ: بیلال باسام
بڵاوكار: ناوه‌ندی ئاوێر - هه‌ولێر
چاپی یه‌كه‌م 2017

بێگومان ئێمه‌ هه‌موومان له‌ گوزه‌ری پڕ هه‌ورازو نشێوه‌كانی ژیاندا پێویستمان به‌ نه‌خشه‌یه‌كی ڕێنوینی هه‌یه‌، نه‌خشه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌ له‌ پێچ و لۆفه‌كانی ژیان ئاگادار بكاته‌وه‌، تاوه‌كو به‌ سه‌لامه‌تی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌م ڕێگه‌ دژواره‌ ته‌ی بكه‌ین.
له‌ سه‌ره‌تای ڕیگه‌ی ژیاندا، پێویستمان بۆ خۆناسی وبیركردنه‌وه‌ی خودی و عه‌قلانیه‌ت هه‌یه‌ تاوه‌كو له‌ خاڵه‌ لاوازو به‌ هێزه‌كانی خۆمان بۆ بڕینی ئه‌م ڕیگا پڕ مه‌ترسیه‌ ئاگاداربین، پاشان نیازمه‌ندیمان بۆ ده‌رككردنیكی دروست له‌ قۆناغه‌كانی دواتری ژیان: سه‌ركه‌وتن له‌ خوێندن، هه‌لبژاردنی پیشه‌، هاوسه‌رگیری، په‌روه‌رده‌ی منداڵ و له‌ كۆتاییدا، مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌موو وه‌رزه‌كانی ژیان!






 گوندی خوێ یان خراپتر لە مەرگ چییە؟





 گوندی خوێ یان خراپتر لە مەرگ چییە؟

مەحمود موعەزەمی



کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .






 باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار





 باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار

نووسەری ئەم کتێبە ڕابێرت کیوساکییە. 

یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ چاپکراوە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ یەکێک لە پرفرۆشترین کتێبەکان لە سەرتاسەری جیهان بووە و زیاتر لە ٣٦ ملیۆن دانەی بە ٤٠ زمان لێفرۆشراوە. لە کتێبەکەدا ڕابێرت کیوساکی چیرۆکی ژیانی خۆی لەبواری پەروەردەدا باس دەکات و باوکی خۆی کە مامۆستایێکی لێهاتوو و پلەبەرز بووە بە باوکی هەژار و باوکی هاوڕێکەی کە پۆلی هەشتەمی تەواو نەکردووە بە باوکی دەوڵەمەند ناودەبات. لە زۆربەی بەشەکانی کتێبەکەدا ڕابێرت کیوساکی بەسەرهاتی خۆی و ئامۆژگاریەکانی باوکی دەوڵەمەند دەگێڕێتەوە و جیاوازی بیر و بۆچوونی باوکی خۆی و باوکی هاوڕێکەی دەردەخات. کتێبەکە پێکهاتووە لە پێشەکی نووسەر و ۹بەش. مەبەستی نووسەر لەم کتێبەدا ڕەخنەگرتن لە بواری پەروەردە و ڕامیارییە کە خوێندەوار وەک کۆیلەیێک ڕادەهێنن تاوەکوو لە دەزگاکانی حکوومەت یان کۆمپانیاکاندا کاربکەن. لە هەر کام لەو ۹بەشەدا وانەیێک لە باوکی دەوڵەمەندی باسدەکات و گرفتەکانی کۆمەڵگای بەکاربەر و چینی هەژار و مامناوەند و بیر و بۆچوونەکانیان دەخاتەڕوو. هەروەها بیروبۆچوونی دەوڵەمەندەکان و شێوازەکانی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی پارە لەلایەن ئەوانەوە شیدەکاتەوە.




 چەند هه‌نگاوێك به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری






چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری
نووسینی: جى.پی. واسوانی
وه‌رگێڕانی: مهدی مصطفی أحمد
چاپی به‌یروت 2010ر

كاتێك سه‌یری واقیعی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌ی خه‌ڵك تووشی جۆرێك له‌ بێئومێدی و ڕه‌ش بینی و وه‌سواسی بوونه‌ و ناتوانن به‌سه‌ر نه‌فسی خۆیاندا زاڵ بن، بێگومان هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌و گرتنه‌ به‌ری ڕیوشوێنیك كه‌ هیچ سوودێكی بۆ مرۆڤایه‌تی نییه‌ و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خه‌ڵك تووشی نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌یی ده‌روونیه‌كان ده‌كات.








 هاوسەرێتی هەنگاو بە هەنگاو





ناوی پەرتووك: هاوسەرێتی هەنگاو بە هەنگاو
نووسینی: خالید ئێرتوغروڵ
وەرگێڕانی: دۆستی عوسمان
ژمارەی لاپەڕەکان: ٢٤٥

دەربارەی ئەم كتێبە:

بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت هەنگاو بە هەنگاو لە جیهانێكی پڕ لە هەماهەنگیدا جوانی ماڵەكان ببیننەوە، لەنێو هەگبەی خۆشەویستیدا پەی بە خۆشی نێو ژیانی هاوسەری ببەن، لەم گەشتی خوێندنەوەیەدا هاوڕێمان بن تا پێكەوە گوزەرێك بەنێو مەملەكەتی خەمڕەوێنی خێزاندا بكەین، لەسایەی ئەو فێرگە مەزنەدا وانەی خۆشەویستی و میهرەبانی فێربین. لەبیریشتان بێت كە ئاسوودەیی هەر ماڵێك ئەو دڵانەن كە متمانەیان بە یەك هەیە و خۆشنوودیان چنگ كەوتووە.





 یاساکانی هاوسەرداری






یاساكانی هاوسه‌رداری
دانانی: دوروتی كارنگی و دیل كارنگی
وه‌رگێڕ: جبار ته‌نیا
بڵاوكار: خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چوارچرا - سلیمانی
چاپی: دووه‌م 2007

 له‌وانه‌یه‌ من له‌ هاوسه‌ریدا له‌ زۆربه‌ی پیاوانی تر به‌خته‌وه‌ر ترو كامه‌رانتر بم، گه‌وره‌ترین ستایش و پیاهه‌ڵدانێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆمی بكه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاربیت به‌م ئه‌زموون و هۆشمه‌ندیه‌مه‌وه‌ بمگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ 32 ساڵ به‌رله‌ ئێستا بێگومان بن سه‌رله‌نوێ هاوسه‌رداری له‌گه‌ڵدا ئه‌به‌ستمه‌وه‌، له‌ ژیاندا هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك یاوه‌رم بوبێت ئه‌و سه‌ر كه‌وتنه‌م خۆی به‌قه‌رزاری ئه‌و ده‌زانێت، گه‌ر سه‌ركه‌وتن باڵی عه‌شق و خۆشه‌ویستی نه‌بوایه‌ چه‌ند كرچ وكاڵ ده‌بوو.





 مۆسادی ناو عه‌ره‌ب





مۆسادی ناو عه‌ره‌ب
نوسینی:صلاح الإمام
وه‌رگێڕانی:شێرزاد هه‌ینی
بڵاوكراوه‌ی :كتێبخانه‌ی ئاوێز
ساڵی چاپ:2009

ئه‌م كتێبه‌:
كۆششێكه‌ بۆ ناسینی جیهانی جاسوسیه‌ت ، ئه‌و جیهانه‌ی له‌هه‌مووكه‌س دوورو شاراوه‌و نادیاره‌و له‌هه‌مووكه‌سێكیش نزیكه‌ ، سێكس و پاره‌و دڵسۆزی و لاوازی ئینتماو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان فاكته‌ری دانانه‌وه‌ و به‌رنامه‌ڕێژی ئه‌و تۆڕانه‌ بوون .





 جه‌نگی زانیاری  سیخوڕی - سێكس - فریودان





جه‌نگی زانیاری
سیخوڕی - سێكس - فریودان

ئاماده‌كردنی: سیروان بییه‌یی
بڵاوكار: ناوه‌ندی ئاوێر - هه‌ولیر
چاپی یه‌كه‌م 2018



کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .




 مێژووی میافارقین و ئامەد





مێژووی میافارقین و ئامەد

نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007






 من کێم




من کێم

نووسینی: خالید ئێرتوغرول
وەرگێڕانی: لانە مەحموود
چاپی یەکەم 2015 



کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .




ڕێبەری حیجامە






ڕێبەری حیجامە

نوسینی : عبد الرحمن محمد



کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .




 کارەبا و زانستی داینەمۆ




 کارەبا و زانستی داینەمۆ

نوسینی : بتوێن سەعید



کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .




``` ---

Zireknet

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget