فەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان

فەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان لە سوننەتی پیرۆزی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم)
(فضائل وأحكام عشر ذي الـحجة)
ئامادەکردنى : محمد عبدالرحمن لطیف
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە هەندێك كاتی موبارەكی داناوە بۆ بەندە صاڵحەكانی كەوا بتوانن كرداری چاكی تێدا ئەنجام بدەن ، وە صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەرە خۆشەویستەكەی بێت كە (حوكم و ئادابەكانی) كات و شوێنە پیرۆز و موبارەكەكانی ڕوون كردووەتەوە بۆ موسڵمانان ، هەروەها لەسەر هاوەڵ و شوێنكەوتووانی بە چاكە كە زیندوو كەرەوەی درووشمەكانی ئایینی خوا و سوننەتەكانی پێغەمبەرن (صلى الله عليه وسلم) .
هەرچەندە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كەم تر و كورت ترە لە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتانی پێشووتر هەروەكو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : ((أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ إِلَى السَّبْعِينَ ، وَأَقَلُّهُمْ مَنْ يَجُوزُ ذَلِكَ)) صحيح سنن الترمذي رقم : (3550) وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (4236) .
واتە : تەمەنی ئوممەتەكەی من لە نێوان شەست تا حەفتا ساڵدایە ، وە كەمیان هەیە لە ئەوەندە تەمەنیان تێپەڕ بكات .
بەڵام خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك كات و كرداری داناوە كەوا دەبێتە مایەی بەرەكەت و زیاد بوونی تەمەن ، جا لەو كاتە موبارەكانە : (دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیانە / عشر ذي الـحجة)

خوێنەری بەڕێز : ئەم كتێبەی بەر دەستت باس لە حوكم و ئادابەكان و چۆنێتی قوربانی كردن دەكات لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) كە یەكێكە لە دروشمەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، بە پێویستمان زانی بیخەینە بەردەستی خوێنەرانی ئاشنـا و شەیدای ڕێگا ڕاستەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ، بۆ ئەوەی پێی سوودمەند ببن و ئەم دروشمەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیندوو بكەنەوە وەك چۆن لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ئەنجام دراوە .
لەم كتێبەدا:
* پێناسەى قوربانى
* حوكمى قوربانى كردن لە شەرعدا
* فەزڵ و گەورەیى قوربانى كردن
* حیكمەت لە ئەنجامدانى قوربانى
* تەمەنى قوربانى
* ووشتر و مانگا بۆ چەند كەس دەبێت ؟
* مەڕێك یان بزنێك بۆ پیاوێك و خاو خێزانەكەی دەبێت
* چ حەیوانێک نابێ بۆ قوربانی؟
* كاتى سەربڕینى قوربانى
* دابەشكردنى گۆشتى قوربانى
* چ كاتێ دروست نى یە گۆشتی قوربانی هەڵبگیرێت
* سوننەتە خاوەنی قوربانی خۆی سەری ببڕێت
* چۆنێتی سەر بڕینی قوربانی و پاك كردنی
*چی حەیوانێك چاكە بكرێتە قوربانی
* قوربانی بۆ مردوو ناكرێت ئەگەر وەصێتی نەكردبێـت
* قەصاب كرێی سەر بڕینەكەی لە قوربانى یەكە پێ نادرێـت
* ئەی فەقیر و هەژارەكان چی بكەن ؟
* بیدعە و داهێنراوەكانی قوربانی *
ڕێگر و بەربەستەكانی نەكردنی قوربانی
* فەرموودە (ضعيف) و لاوازەكانی بابەتی قۆچ و قوربانی كردن.
پزیشكی دڵان
سیاسەتی شەرعی لە چاككردنی بەرپرسان و خەڵكی
نوسینی شێخی پایەبەرز (ئین تیمیە) بەڕەحمەت بێت
وەرگێڕانی: عثمان أحمد
پێداچوونەوەی : م.عدنان بارام
سیاسەت هونەری بەڕێوەبردنی ئیش و كاری خەڵك و ڕاپەڕاندنی ئەرك و بەجێ هێنانی ماف و پاراستنی سنورەكانە ، سیاسەتی شەرعیش هەموو ئەو مانایانە لەخۆ دەگرێت بە مەرجی ملكەچكردن و گونجاندنی شتە دونیایی و تازەكانی سەردەم بۆ ڕێنمایەكانی شەریعەت نەك بەپێچەوانەوە ، چونكە لە ئاینی ئیسلامدا هەموو بوارەكانی ژیان گرنگیان پێدراوە ، وەك بواری پەرستش و بەڕێوەبردن و چۆنیەتی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ خەڵك ، و پەیوەندی خەڵك بەحكومەت و حكومەت بەخەڵك و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان ...هتد .
جیهانی جنۆکە و شەیتانەکان
کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .
پوختەیەك لە بیروباوەڕی ئیسلامەتی
الطب النبوي به کوردی
کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .