Latest Post

 تۆ زۆر ناوازەیت







تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 
نووسینی : کەیفی چۆمانی

جوانی مانای ئەوە نیە کە هەموو خەلک تۆی پێ جوان بێت. جوانی مانای ئەوە نیە کە ئەو شتانە بکەی کە لەلای خەلکی پەسندە. بەڵکو جوانی یانی ئەوەی کە تۆ خۆت بیت. یانی ئەوەی کە تۆ لەبەر ئەم خەڵکە هەڵسوکەوت و خەون و بیرکردنەوەکانت نەگۆڕێت. جوانی ئەوەی کە ڕاستگۆ بیت لەگەڵ خۆت. جوانی یانی ئەوەی کە تۆ خۆتت قەبوڵ بێ سەرەڕای ئەوەی کە خەڵکی تۆی قەبوڵ نەبێ. جوانی یانی ئەوەی کە بە دوای خەون و خولیاکانی خۆت بکەویت بێ گوێدانە ئەوەی کە پشت لە خەڵکی دەکەیت بێ ئەوەی کە لە هەوڵی ئەوەدابیت کە ئەواۆڕازی بکەیت




 ژیانی ئه‌میری باوه‌ڕداران خه‌لیفه‌ی چواره‌م عەلی كوڕی ئه‌بوطالیب



ژیانی ئه‌میری باوه‌ڕداران
خه‌لیفه‌ی چواره‌م
عه‌لی كوڕی ئه‌بوطالیب
نووسینی: د. علی محمد الصلابی
وه‌رگێڕانی: م. عمر توفیق الخطاط
بڵاوكار: دار المعرفة - بیروت
چاپی یه‌كه‌م 2008






ده‌مێك له‌ مێژووی ئیسلام ، له‌ وه‌فاتی په‌یامبه‌ره‌وه‌ صلی الله علیه وسلم، تا شه‌هید كردنی ئیمامی حوسه‌ین رضي الله عنه.

حقبة من التاريخ

ما بين وفاة النبي  صلى الله عليه وسلم  إلى مقتل الحسين  رضي الله عنه .

 

ئه‌م كتێبه‌ -الحمد لله- یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ پڕ فرۆشترینه‌كانی كوردستان

وه‌ڵامی زۆر گومان و شوبهه‌ی تێدایه‌ له‌باره‌ی هاوه‌ڵانه‌وه‌.






 خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین له‌ نیوان جێنیشینبوون و شه‌هید بوون





خلیفه‌كانی ڕاشیدین له‌ نێوان جێنشین بوون و شه‌هید بوون دا

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی
وه‌رگێڕانی / فاتح محمد سه‌نگاوی
بڵاوكراوه‌ی/ نووسینگه‌ی ته‌فسیر
چاپ /سێیه‌م 1432ك - 2011 ز
لاپه‌ڕه‌/335






 كیمیای به‌خته‌وه‌ری غه‌زالی





كیمیای به‌خته‌وه‌ری
(( كیمیای سعادت ))
دانانی:ئیمام ئه‌بوو حامیدی غه‌زالی (( 450-505 )) ك
وه‌رگێڕ:فه‌خره‌ددین ئامیدیان
بڵاوكردنه‌وه‌:شه‌میم سنه‌
چاپی:یه‌كه‌م 1388 ھ ش

باش بزانه‌ كه‌ كلیلی ناسینی خوای گه‌وره‌ خۆناسینه‌ بۆیه‌ گووتوویانه‌ (( من عرف نقسه فقد عرف ربه )) خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی (( سنریهم ایاتنا فی الآفاق و في أنفسهم حتّى يتبين لهم أنه الحق )) ، به‌ گشتی هیچ شته‌ك له‌ تۆ وه‌ بۆ تۆ نزیكتر نیه‌ ، كه‌واته‌ تۆ كه‌ خۆت نه‌ناسی چۆن كه‌سی تر ده‌ناسی ، ڕه‌نگه‌ بڵێی خۆم ده‌ناسم ، كه‌چی هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ی و ئه‌و ناسینه‌ كلیلی ناسینی خوداوه‌ند نیه‌ ، به‌ڵكم چوار پێش هه‌ر ئه‌و جۆره‌ خۆیان ده‌ناسن ، بێجگه‌له‌ ده‌ست و پێ و سه‌رو ڕوو و گۆشت و پێستی ڕواڵه‌تت چی دی ناناسی ، له‌ ده‌روونی خۆشت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانی كه‌ برسیت بوو بخۆی و تووڕه‌بووی به‌شه‌ڕ بێی ، شاوه‌تت زۆری هێنا چن بێنی و له‌مانه‌شدا هه‌موو حه‌یوانێك ده‌گه‌ڵت یه‌كسانن ، كه‌واته‌ له‌سه‌رت پێویسته‌ كه‌ ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ببینیه‌وه‌ و بزانی له‌ كوێڕا هاتووی ، بۆچی هاتووی و بۆ كوێ ده‌ڕۆی ، بۆ هاتوویته‌ ئه‌م هه‌وارگه‌و هۆی هاتنت بزانی و تێبگه‌ی به‌خته‌وه‌ریت چیه‌ و له‌چییایه‌ ، كۆڵه‌واریت چیه‌ و چۆن ده‌توانی خۆتی لی بپارێزی ....



 وه‌ڵامی پرسیاره‌ ده‌به‌نگه‌كان




وه‌ڵامی پرسیاره‌ ده‌به‌نگه‌كان
وه‌لامی پرسیاره‌ جوگرافی و مبژووییه‌كانی كتێبی
ئایا قورئان پاریزراوه‌
نووسینی : مامۆستا فاضل قه‌ره‌داغی - جزاه‌ الله خیرا
كتیبی پرۆژه‌ی تیشك - 96
سلیمانی - 1435 - 2014

زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی دژ به‌ قورئان‌و ئیسلام ده‌نووسرێنه‌وه‌ شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه‌ نین. كتێبی (ئایا قورئان پارێزراوه‌)، كه‌ نووسینی كه‌سێك به‌ناوی (عبدالله عبدالفادی)یه‌‌و كراوه‌ته‌ كوردی، یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌. به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌یه‌ زۆربه‌ی خوێنه‌ران شاره‌زا نین بۆیه‌ نازانن ئه‌و ڕه‌خنانه‌ چه‌ند بێبایه‌خن‌و به‌م جۆره‌ كار له‌سه‌ر به‌شێك له‌و خوێنه‌رانه‌ ده‌كه‌ن بۆیه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێویست ده‌بێت.
له‌م كتێبه‌ هه‌وڵم داوه‌ نه‌ك ته‌نها ڕه‌خنه‌كان وه‌ڵامبده‌مه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌روه‌ها هه‌ندێك زانیاری ده‌رباره‌ی كتێبه‌كان‌و بیروباوه‌ڕه‌كانی جووله‌كه‌‌و مه‌سیحییه‌كان‌و ده‌رباره‌ی مێژووی كۆن پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ران بكه‌م، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ڕه‌خنه‌م له‌ موفه‌سیره‌ كۆنه‌كانی قورئان گرتووه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نها ڕه‌خنه‌ی نادروستیان تووشی قورئان كردووه‌ به‌ڵكو هه‌روه‌ها عه‌قڵیه‌تی مرۆڤی موسڵمانیشیان به‌ئاڕاسته‌یه‌كی نازانستی بردووه‌.
پێش ئه‌م كتێبه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تر دراونه‌ته‌وه‌‌و به‌ چه‌ند كتێبێك له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی تیشكه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.
كتێبه‌كه‌ ژماره‌ (96)ی پرۆژه‌ی تیشكه‌‌و (318) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌‌.



 سەرابی ئیلحاد






سه‌رابی ئیلحاد
و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌
نووسینی: أحمد ڕازی
بڵاوكار: التفسیر - هه‌ولێر
چاپی یه‌كه‌م 2018

الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله واله وصحبه ومن اهتدی بهداه...
قسه‌كردن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هزرو باوه‌ڕێك كه‌ بێ به‌ڵگه‌ خرابیته‌ ڕوو، به‌ دلنیایی بێ به‌ڵگه‌ش وه‌ڵام ده‌دریته‌وه‌، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابخانه‌و ئاراسته‌ هزریانه‌ی كه‌ هیچ پێوه‌رێكی لۆژیكی و زانستی به‌هه‌ند وه‌رناگرن، بێگومان كارێكی ته‌واو دژواره‌، له‌ ڕاستیدا ئه‌م هزرانه‌ هه‌موو تواناكانی خۆیان له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌ غه‌یبیه‌كان به‌ خه‌رج ده‌ده‌ن، له‌كاتیكدا ته‌واوی هزرو دیدی خۆیان له‌سه‌ر په‌نهان بونیاد ناوه‌، باوه‌ڕیان به‌ دروستكه‌رێك نیه‌، به‌ڵام ده‌یان بابه‌تی وه‌ك سروشت و سودفه‌و جوڵه‌ی خودی ده‌كه‌نه‌ په‌روه‌ردگاری خۆیان.



 بەداڕوخانی موسوڵمانان جیهان چ زیانێکی لێکەوت







كتێبی
(به‌ داروخانی موسڵمانان جیهان ج زیانێكی به‌ركه‌وت )
له‌ نوسینی : ئه‌بووحه‌سه‌ن علی ئه‌لحه‌سه‌نی نه‌دوی


ئەمڕۆ موسڵمانان خۆ بە ئیسـلام ھەڵدەدەنەوە ، کەچی لە حەقیقەتەکەشی نەگەیشتون، حەقیقەتەکەشی نەگەیشتون، پتر بە چاولێکەری دایک و باوکان وەریدەگرن .
بۆیە گەلێک پێویستیان بە کەسێکە سەرلەنوێ بڕوا بەخۆبون و لە رابردوو ڕادیتن و ھیوابون بە دواڕۆژیان بۆ بگەڕێنێتەوە.. گەلێک پێویستیان بە کەسێکە بڕوابون بەم دینەیان بۆ بڕوێنێتەوە.
ئەم پەرتوکەی بەردەستم : ((بە داڕوخانی موسـڵمانان جیهان چ زیانێکی لێکەوت؟!!)) کە بەڕێز (سەید ئەبولحەسەن عەلـی ئەلحەسەنی نەدوی) نوسیویەتی یەکێکە لە چاکترین ئەو پەڕتوکە کۆن و تازانەی لەم بارەوە نوسرابن و من خوێندبمەوە.
ئیسـلام بیروباوەڕی گەردەنبەرزییە، یەکێک لە تایبەتمەندە ھەرە تایبەتیەکانی ئەوەیە، کە ھەستی گەردەنبەرزی لە روحی بڕواداران دەڕوێنێ بێئەوەی فیزبەرزی و خۆ بەزلزانینی لەگەڵدا بێ، روحی متمانە بەخۆکردنی پێدەبەخشێ بێئەوەی کەشوفشی لەگەڵدا بێ، ھەستی ھەدادانی دەخاتە دڵ بێئەوەی خەمساردی لەگەڵدا بێ، وا لە موسـڵمانان دەکات لە ئاست مرۆڤایەتی سەرجەم جیهاندا ھەست بە بەرپرسێتی و سەرپەرشتایەتی بکەن، ھەست بکەن ئەرکی رێنوێنیکردنیان پێ سپێردراوە... رێنوێنکردنی گەلانی گومڕای سەرزەوی بەرەو راستەڕێی ئاینی راست،




  مافەکانی ئافرەت لە ئیسلامدا






زاکیر نایک
وەرگێڕانی : گروپی زاکیر



کورتەیەك دەربارەی کتێب: هیچ کورتەیەك دەربارەی ئەم کتێبە بەردەست نیە ، داوا لە خوێنەرانی بەرێز دەکەین کە کورتەیەک دەربارەی ئەم کتێبە بۆمان رەوانە بکەن ئیمەش بە سوپاسەوە بڵاوی دەکەینەوە بەناوی خوێنەرەوە .


دەربارەی کتێب بنێرن بۆ 


Ktibxane@gmail.com 




``` ---

Zireknet

Contact Form

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget