يوليو 2022

 منداڵه‌ ژیره‌كان





منداڵه‌ ژیره‌كان
نووسین وئاماده‌كردنی: یعقوب حسین عبدالكریم الراوی
بڵاوكار: نارین - هه‌ولێر
چاپی یه‌كه‌م 2011

 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَّكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ ۚ وَإِن تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (14) إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ ۚ وَاللَّهُ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (15)   التغابن 14 - 15
واته‌: ( 14 )   ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌.. هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان یان هه‌ندێک له ڕۆڵه‌و نه‌وه‌کانتان دوژمنتانن.. جا ئێوه‌ش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌ڵه‌یان بکه‌ن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئه‌وه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهره‌بانه‌.
( 15 )   دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نه‌وه‌کانتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌تانن، (ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن)، خوای میهره‌بان پاداشتی گه‌وره‌و و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبورده‌کان.

كۆمه‌ڵێك چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی په‌ند ئامێزن كه‌ پڕن له‌ په‌ندو عیبره‌ت ده‌رس و ئاماژگاری.





 شتە جوانەکان





ناوی كتێب: شتە جوانەکان
🖋ناوی نوسەر: عەلا دیوب
جۆری کتێب: گەشەی مرۆیی
📝 ناوی وەرگێڕ : سامان مامڵێسی
📑ژمارەی لاپەڕە: 139
.
کوورتەیەک لەسەر ئەم کتێبە:
کتێبێک پڕ لە چیرۆکی ئەفسووناویی، باخچەیەک پڕ لە پەیڤ و حیکمەتە بەرزەکان، هەمبانەیەک لێوڕێژ لە ئامۆژگاری و ڕێنمایی، پریاسکەیەک سەرڕێژ لە هاندان و گەشەپێدان




 جوگرافیای ئه‌مریكای باكور ( ئه‌نگلۆسه‌كسۆن )







جوگرافیای ئه‌مریكای باكور
( ئه‌نگلۆسه‌كسۆن )
نووسینی: د. علی موسی & د. محمد الحمادی
وه‌رگێڕانی: رێباز لقمان مصطفی
بڵاوكار: خانه‌ی چاپ وپه‌خشی چوارچرا - سلیمانی
چاپی یه‌كه‌م: 1430 - 2009



 ده‌وڵه‌تی فاطیمی  







ده‌وڵه‌تی فاطیمی  
نووسینی: د. علی محمد محمد الصلابی
وه‌رگێڕ: إبراهیم حسن سعید

ئه‌مه‌ كتێبی سێهه‌مه‌ كه‌وا باس له‌ ده‌وڵه‌تی عوبه‌یدی فاطیمی ڕافیزی ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست ببنیه‌وه‌ هه‌تاكو ڕوخان و اڕمانی و، ده‌كۆڵیته‌وه‌ له‌ شیعه‌و گروپه‌كانی و باس له‌ ترسناكیان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ئومه‌ته‌ به‌ڕێزه‌، چه‌ند تیشكێكیش ده‌خاته‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی فاطیمی له‌ باكوری ئه‌فریقیا و به‌ ڕوونیش حه‌قیقه‌تی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌رده‌خات، كه‌ له‌ نێوان ڕافیضه‌و ئه‌هلی سوننه‌دا هه‌یه‌ و، باسی شێوازه‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕافیزه‌ ده‌كات له‌ دژایه‌تی كردنی ئه‌هلی سوننه‌و، هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سوننه‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ماندووبوون و هه‌وڵ و كۆششه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كات، كه‌وا خه‌ڵكی باكوری ئه‌فریقیا خستیانه‌ گه‌ڕو سه‌رفیان كرد، بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی عه‌به‌یدی، كه‌ زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بواری زانست و په‌روه‌رده‌و هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ دژی ڕافیزه‌كان.



 پرۆتۆكۆلی بیرمه‌ندو فه‌رمانڕه‌وایانی سه‌هیۆنی بیری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جیهان





پرۆتۆكۆلی
بیرمه‌ندو فه‌رمانڕه‌وایانی سه‌هیۆنی
بیری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جیهان
و: رمضان حمدامین قادر
بڵاوكار: چوارچرا - سلیمانی
چاپی یه‌كه‌م 2017




 لەبارەی دڵتەوە بۆم بدوێ





ناوی كتێب: لەبارەی دڵتەوە بۆم بدوێ

 🖋ناوی نوسەر: الآء الصفوان الدهنة

 جۆری کتێب: ئامۆژگاری

  ناوی وەرگێڕ : صفية محمد پاڵانی 

📑ژمارەی لاپەڕە: 119 . 

کوورتەیەک لەسەر ئەم کتێبە: کتێبی لە بارەی دڵتەوە بۆم بدوێ، کتێبێکی ئامۆژگاریکەرانەی لاوانە بە تایبەتی خانمان، ، هەموو ئەو باسانەی کە لە دڵماندایە و هەستی پێ دەکەین و نایدرکێنین باس دەکات، وە چەندین ئایەتی قورئانی و فەرموودەی تێدایە بۆ دڵنەوایی و وەبیر هێنانەوەی ئەوەی کە خودا هەمیشە لەگەڵمانە وە هەمیشە باشتر لەوەی کە ئەمانەوێ پێ ئەبەخشێت



 چۆن چێژ له‌ ژیان و كاره‌كه‌ت ده‌بینیت




چۆن چێژ
له‌ ژیان و كاره‌كه‌ت ده‌بینیت
نووسینی ده‌یل كارنگی
وه‌رگێڕان أبوبكر شیوه‌ره‌زی
بڵاوكار ناوه‌ندی ئه‌دیبان
چاپی 2019






 واز له‌ دوودڵی بهێنه‌و ده‌ست بكه‌ به‌ژیان






واز له‌ دوودڵی بهێنه‌و ده‌ست بكه‌ به‌ژیان
نووسینی ده‌یل كارنگی
وه‌رگێڕانی مامۆستا شریف حه‌مه‌رشید\
بڵاوكار ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌دیبان سلیمانی
چاپی چواره‌م 2019



 ئەمە ئیبن تەیمیەیە هەڵوێستی لەگەڵ نەیارەكانی لە گروپە ئیسلامیەكان، وجولەكە وگاورەكان ولەسەر پرسی تەكفیر ، (وەڵامێك بۆ پلاتفۆڕمی دابڕان)





ئەمە ئیبن تەیمیەیە) هەڵوێستی لەگەڵ نەیارەكانی لە گروپە ئیسلامیەكان، وجولەكە وگاورەكان ولەسەر پرسی تەكفیر ، (وەڵامێك بۆ پلاتفۆڕمی دابڕان)





 صحیح الأدب المفرد للإمام البخاري به‌كوردی





صحیح الأدب المفرد للإمام البخاري
به‌كوردی
الإمام محمد بن إسماعیل البخاری أبوعبدالله
وه‌رگێڕانی سیروان كاكه‌ أحمد
بڵاوكراوه‌ی كۆمه‌ڵێك كتێبخانه‌
چاپی یه‌كه‌م 1441 كۆچی - 2020 میلادی


"لە خزمەت فەرمایشتى خۆشەویستى خالق و مەخلوقدا، هەڵبژێردراوى نێو كەون و كائیناتدا، شانازى پێكراو لاى فریشتەو مرۆڤ و جندا، ژیان لەگەڵ ڕووحى و تێكەڵاو بوون بە هەناسەى صاف و زارى پاك و پاراوو، تەعبیرە هەرە ڕاقی و سادەكانیدا، بیر كردنەوە لەو پیتانەى وشەكانى پێ تێكخستوون و ڕێكخستوون، ڕووحى حەقیقی دەبەخشێ بە جەستەدا، ئاااى كە ڕووح ئاسوودە دەبێ، ئاااى كە دڵیش زۆر ئارام و ساكین دەبێ، ئاااى كە زاریش پاك و بێگەردو صاف دەبێ، پەیامى چاویش لەم كاتە تەنها فرمێسك ڕشتنەو، گوێچكەكانیش خۆ حەز ناكەن ئەم وشەو فەرمایشتانە لە زارى تۆوە ببیستن، بەڵكو دێن و دیقەت دەدەن، ئەوەى چاو بۆیان دەبینێ و، دڵیش دێ تەعبیریان دەكات، حەواڵەى خاوەنیان دەكات، تا لە خودى زاتى پاكى خۆشەویستمان ﷺ جارێكى دى بیبیستنەوە..!"
بڕگەیەک لە وتەی وەرگێڕ لەپێشەکی کتێبی (صحيح الأدب المفرد).




 شرح شمائل النبي صلى الله عليه وسلم به‌كوردى






شرح شمائل النبي صلى الله عليه وسلم
به‌كوردى
نووسه‌ر أبي عيسى محمد بن عيسى الترمذي
شه‌رحى عبدالرزاق عبدالمحسن البدر
وه‌رگێڕانى سيروان كاكه‌ احمد و محمد احمد گرده‌شێخاڵى
بڵاوكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى پيت
چاپي يه‌كه‌م 1443 ك - 2021 ميلادى

کتێبی (شرح شمائل النبي ﷺ) بەکوردی، کتێبەکە بۆ باشتر ناسین و جوانتر بینین و تێکەڵ بوون لەگەڵ ژیانی باشترین دروستکراوی سەرزەوی ﷺ، کەتیایدا باسی ژیانی ڕۆژانەی سەرداری مرۆڤایەتی کراوە ﷺ، لەهەڵسان و دانیشتن و ڕۆیشتن و ڕەوشت و خواردن و قسەکردن و مامەڵە و هتد......





 سوڵتان عبدالحمیدی دووه‌م كه‌سایه‌تیه‌ك مێژوو سته‌می لێكردوه‌






سوڵتان عبدالحمیدی دووه‌م
كه‌سایه‌تیه‌ك مێژوو سته‌می لێكردوه‌
نووسینی: محمد مصطفی الهلالی
وه‌رگێڕانی: كاروان رشید محی الدین
بڵاوكار: نارین - هه‌ولێر
چاپی یه‌كه‌م 2012






 بۆ خوا پاشان بۆ مێژوو





بۆ خوا پاشان بۆ مێژوو
نووسینی : سه‌ید حسن موسوی
وه‌رگێڕ : كه‌سیار عبدالله
چاپی سێیه‌م : 2010
بڵاوكراوه‌ی كتێبخانه‌ی سارا

ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ ( حه‌وزه‌ی ) به‌ناو علمی نه‌جه‌ف خویندوویانه‌و گه‌یشتوه‌ته‌ پلیه‌كی به‌رز له‌ زانستی ئایینی شیعه‌ ، دواتر هه‌ستی به‌ چه‌واشه‌كاری و سه‌رلێشیواوی ئه‌و ئایینه‌و . به‌ناو زانایانی ئه‌و ئاینه‌ گومڕایه‌ كردوه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ویژدان و فیتره‌یه‌كی پاك بووه‌ ، وازی له‌و گومڕاییه‌ هێناوه‌و خوای گه‌وره‌ ڕێنمایی كردوه‌ بۆ ڕێ ی ڕاست و ڕاسته‌ شه‌قامی قورئان و سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم .
وه‌ك خۆی له‌كتێبه‌دا ئه‌ڵێ : ژیان توله‌ ڕێی زۆرو هه‌ڵفریوانی جیاجیای تیایه‌ ، كه‌سی ژیر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ بگرێ كه‌ ده‌یگه‌ێینێ به‌به‌هه‌شت گه‌رچی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش گران بێ ، وه‌ ده‌بێ واز له‌و ڕێگه‌یه‌ بهێنێ كه‌ ده‌یبات به‌ره‌و دۆزه‌خ ، گه‌رچی ساناو ئاسانیش بێت .




 معاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیان كه‌سایه‌تی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی







معاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیان
كه‌سایه‌تی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی
نووسینی : د.علی محمد الصلابی
وه‌رگێڕانی : ابوبكر رسول محمد لۆته‌ری
چاپی :یه‌كه‌م 2013



 بیرکردنەوەی سەلبی و بیرکردنەوەی ئیجابی







بيركر دنه‌وه‌ی سه‌لبی و
بیركر دنه‌وه‌ی ئیجابی
نووسینی: د. ابراهیم فقی
وه‌رگێڕانی: سه‌روه‌ر حسن
بڵاوكار: خانه‌ی چاپ و په‌خشی ڕینما - سلیمانی
چاپی یه‌كه‌م 2009


بیرکردنەوەی سەلبی و بیرکردنەوەی ئیجابی
نوسینی:ئیبراهیم فەقێ
هەمووشتێک سەرەتا لە بیرکردنەوە ڕوودەدات،هێزی بیرکردنەوە لەسەر هەست و ڕەفتار و ئاکامەکانت کاریگەری هەیە و دواجار لەسەر واقیعی ژیانت شوێن دابنێ

لەم کتێبە باس لە هۆکارەکانی سلبی دەکات وو
لەگەڵ جۆرەکانی بیرکردنەوەی ئیجابی





 دکتۆر ئیبراهیم فەقێ ٦ کتێب لەیەک بەرگدا





 دکتۆر ئیبراهیم فەقێ ٦ کتێب لەیەک بەرگدا


شه‌ش كتێب له‌ یه‌ك به‌رگدا
1 هێزی بڕیار له‌ مرۆڤا
2 به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن
3 چۆن به‌سه‌ر هه‌سته‌كانتا زاڵ ئه‌بیت
4 هێزی بڕوا به‌خۆبوون
5 هونه‌ری بڕیاران
6 ڕێكه‌ی باڵابوون
نووسینی:  د. ابراهیم الفقی
وه‌رگێڕانی: تاقانه‌ عمر





 مێژووی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی






مێژووی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی
نووسینی : د . محمد سهیل طقوش
وه‌رگێڕانی : شاخه‌وان محمد
ده‌زگای چاپ و یڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات

ئه‌م كتێبه‌ باس له‌ مێژووی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌كات ، له‌ ئێران ، له‌ ڕاستیدا به‌رچاوخستن و وێناكردنی ڕابردوو كارێكی سه‌خته‌ ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر وێكچوونی زانیاریه‌ مێژووییه‌كان یاخود كه‌می بابه‌ته‌كان ، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌ پله‌ی یه‌كه‌م كارێكی سیاسییه‌ ، گوته‌ گوتیش ده‌رباره‌ی نووسینی مێژووی سه‌فه‌وییه‌كان كه‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی سیاسی و تاك مه‌زه‌بی دامه‌زراوه‌ واله‌لێكۆله‌ر ده‌كات تووشی چه‌ندین كاری سه‌خت و دژوار بێته‌وه‌ .




 هەنگاو بنێ





هەنگاو بنێ!
ستیڤ_هارڤی

ڕيزبەندی_يەکەم لە پڕفرۆشترين کتێب لە ليستی ئەمەزۆن ونيوۆرك تایمز لەساڵی ۲٠۱٦

*خەونەکەت هەموو شتێکە.گەورەترین بەشی ژیانتە وە گەورەترین دەرفەتی سەرکەوتنیش لە خەونەکەتدا بوونی هەیە.

*ئومێد پێویستی بەوەیە لە جێگای نوستنەکەت بێیتە دەر و هەموو ڕۆژێک شتێک ئەنجام بدەیت.

*هەنگاونان شتێکی پێویستە بۆ دۆزینەوەی ئەو بەهرەیەی خودا پێی داویت. ئەگەر ئامادەییت نەبێت بۆ هەنگاونان بۆ قۆناغی دواتر ئەوا هەرگیز بە خەونەکەت ناگەیت و سەرکەوتوو نابیت.

*کەسانی سەرکەوتوو ئەوە دەزانن کە بڕياردان زۆرجارلە هەڵبژاردنی سەختەوە يە

*ژيان زنجيرەوانەيەکە کە پێويستەفێريان بيت وبەکاريان بهێنيت بۆ زاڵبوون بە سە ر کێشەکانتدا

تێبینی:
وشەی ( Jump ) کە ناونیشانی کتێبەکەیە بە واتای ( باز بدە ) دێت بەڵام من لێرەدا گۆڕیومە و بە ( #هەنگاو_بنێ ) . ئەمەش بەهۆی نەگونجانی وشەی (باز بدە)لەگەڵ ناوەڕۆک و ناونیشانی کتێبەکەدا. 




``` ---

Zireknet

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget