Latest Post

 ده‌وڵه‌تی فاطیمی  







ده‌وڵه‌تی فاطیمی  
نووسینی: د. علی محمد محمد الصلابی
وه‌رگێڕ: إبراهیم حسن سعید

ئه‌مه‌ كتێبی سێهه‌مه‌ كه‌وا باس له‌ ده‌وڵه‌تی عوبه‌یدی فاطیمی ڕافیزی ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست ببنیه‌وه‌ هه‌تاكو ڕوخان و اڕمانی و، ده‌كۆڵیته‌وه‌ له‌ شیعه‌و گروپه‌كانی و باس له‌ ترسناكیان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ئومه‌ته‌ به‌ڕێزه‌، چه‌ند تیشكێكیش ده‌خاته‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی فاطیمی له‌ باكوری ئه‌فریقیا و به‌ ڕوونیش حه‌قیقه‌تی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌رده‌خات، كه‌ له‌ نێوان ڕافیضه‌و ئه‌هلی سوننه‌دا هه‌یه‌ و، باسی شێوازه‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕافیزه‌ ده‌كات له‌ دژایه‌تی كردنی ئه‌هلی سوننه‌و، هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سوننه‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ماندووبوون و هه‌وڵ و كۆششه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كات، كه‌وا خه‌ڵكی باكوری ئه‌فریقیا خستیانه‌ گه‌ڕو سه‌رفیان كرد، بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی عه‌به‌یدی، كه‌ زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بواری زانست و په‌روه‌رده‌و هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ دژی ڕافیزه‌كان.



 پرۆتۆكۆلی بیرمه‌ندو فه‌رمانڕه‌وایانی سه‌هیۆنی بیری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جیهان





پرۆتۆكۆلی
بیرمه‌ندو فه‌رمانڕه‌وایانی سه‌هیۆنی
بیری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جیهان
و: رمضان حمدامین قادر
بڵاوكار: چوارچرا - سلیمانی
چاپی یه‌كه‌م 2017




 لەبارەی دڵتەوە بۆم بدوێ





ناوی كتێب: لەبارەی دڵتەوە بۆم بدوێ

 🖋ناوی نوسەر: الآء الصفوان الدهنة

 جۆری کتێب: ئامۆژگاری

  ناوی وەرگێڕ : صفية محمد پاڵانی 

📑ژمارەی لاپەڕە: 119 . 

کوورتەیەک لەسەر ئەم کتێبە: کتێبی لە بارەی دڵتەوە بۆم بدوێ، کتێبێکی ئامۆژگاریکەرانەی لاوانە بە تایبەتی خانمان، ، هەموو ئەو باسانەی کە لە دڵماندایە و هەستی پێ دەکەین و نایدرکێنین باس دەکات، وە چەندین ئایەتی قورئانی و فەرموودەی تێدایە بۆ دڵنەوایی و وەبیر هێنانەوەی ئەوەی کە خودا هەمیشە لەگەڵمانە وە هەمیشە باشتر لەوەی کە ئەمانەوێ پێ ئەبەخشێت



 چۆن چێژ له‌ ژیان و كاره‌كه‌ت ده‌بینیت




چۆن چێژ
له‌ ژیان و كاره‌كه‌ت ده‌بینیت
نووسینی ده‌یل كارنگی
وه‌رگێڕان أبوبكر شیوه‌ره‌زی
بڵاوكار ناوه‌ندی ئه‌دیبان
چاپی 2019






 واز له‌ دوودڵی بهێنه‌و ده‌ست بكه‌ به‌ژیان






واز له‌ دوودڵی بهێنه‌و ده‌ست بكه‌ به‌ژیان
نووسینی ده‌یل كارنگی
وه‌رگێڕانی مامۆستا شریف حه‌مه‌رشید\
بڵاوكار ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌دیبان سلیمانی
چاپی چواره‌م 2019



 ئەمە ئیبن تەیمیەیە هەڵوێستی لەگەڵ نەیارەكانی لە گروپە ئیسلامیەكان، وجولەكە وگاورەكان ولەسەر پرسی تەكفیر ، (وەڵامێك بۆ پلاتفۆڕمی دابڕان)





ئەمە ئیبن تەیمیەیە) هەڵوێستی لەگەڵ نەیارەكانی لە گروپە ئیسلامیەكان، وجولەكە وگاورەكان ولەسەر پرسی تەكفیر ، (وەڵامێك بۆ پلاتفۆڕمی دابڕان)





 صحیح الأدب المفرد للإمام البخاري به‌كوردی





صحیح الأدب المفرد للإمام البخاري
به‌كوردی
الإمام محمد بن إسماعیل البخاری أبوعبدالله
وه‌رگێڕانی سیروان كاكه‌ أحمد
بڵاوكراوه‌ی كۆمه‌ڵێك كتێبخانه‌
چاپی یه‌كه‌م 1441 كۆچی - 2020 میلادی


"لە خزمەت فەرمایشتى خۆشەویستى خالق و مەخلوقدا، هەڵبژێردراوى نێو كەون و كائیناتدا، شانازى پێكراو لاى فریشتەو مرۆڤ و جندا، ژیان لەگەڵ ڕووحى و تێكەڵاو بوون بە هەناسەى صاف و زارى پاك و پاراوو، تەعبیرە هەرە ڕاقی و سادەكانیدا، بیر كردنەوە لەو پیتانەى وشەكانى پێ تێكخستوون و ڕێكخستوون، ڕووحى حەقیقی دەبەخشێ بە جەستەدا، ئاااى كە ڕووح ئاسوودە دەبێ، ئاااى كە دڵیش زۆر ئارام و ساكین دەبێ، ئاااى كە زاریش پاك و بێگەردو صاف دەبێ، پەیامى چاویش لەم كاتە تەنها فرمێسك ڕشتنەو، گوێچكەكانیش خۆ حەز ناكەن ئەم وشەو فەرمایشتانە لە زارى تۆوە ببیستن، بەڵكو دێن و دیقەت دەدەن، ئەوەى چاو بۆیان دەبینێ و، دڵیش دێ تەعبیریان دەكات، حەواڵەى خاوەنیان دەكات، تا لە خودى زاتى پاكى خۆشەویستمان ﷺ جارێكى دى بیبیستنەوە..!"
بڕگەیەک لە وتەی وەرگێڕ لەپێشەکی کتێبی (صحيح الأدب المفرد).




 شرح شمائل النبي صلى الله عليه وسلم به‌كوردى






شرح شمائل النبي صلى الله عليه وسلم
به‌كوردى
نووسه‌ر أبي عيسى محمد بن عيسى الترمذي
شه‌رحى عبدالرزاق عبدالمحسن البدر
وه‌رگێڕانى سيروان كاكه‌ احمد و محمد احمد گرده‌شێخاڵى
بڵاوكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى پيت
چاپي يه‌كه‌م 1443 ك - 2021 ميلادى

کتێبی (شرح شمائل النبي ﷺ) بەکوردی، کتێبەکە بۆ باشتر ناسین و جوانتر بینین و تێکەڵ بوون لەگەڵ ژیانی باشترین دروستکراوی سەرزەوی ﷺ، کەتیایدا باسی ژیانی ڕۆژانەی سەرداری مرۆڤایەتی کراوە ﷺ، لەهەڵسان و دانیشتن و ڕۆیشتن و ڕەوشت و خواردن و قسەکردن و مامەڵە و هتد......





``` ---

Zireknet

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget